ڕاپورتی به‌ڕێوه بردنی زنجیره‌یه‌ك وركشوپ له لایه‌ن سه‌نته‌ری ژنانی كورد له شاری كۆڵن/ ئا‌ڵمانیا
په‌روه‌رده كردن و پێگه‌یاندنی خۆمان وه‌ك ژن یه‌كێك له‌و مه‌رجه سه‌ره‌كیانه‌یه بۆ ناشتن و پێگه‌یاندنی بیرۆكه‌ی به‌رانبه‌ریخوازی و یه‌كێك له‌و كه‌ره‌سه بایه‌خدارانه‌یه بۆ پێكهێنانی هه‌وێنی كۆمه‌ڵگایێكی ئازاد و به‌خته‌وه‌ر. به‌م مه‌به‌سته سه‌نته‌ری ژنانی كورد له شاری كۆڵن چالاكی خۆی به دانانی زنجیره‌یه‌ک وركشۆپ بۆ به باس كێشانی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هه‌ڵس و كه‌وت له گه‌ڵ ئه‌م كێشانه بۆ ژنانی په‌نابه‌ر كه له لایه‌ن خه‌ندان موحه‌مه‌د جه‌زا موحه‌مه‌د نوسه‌ر و چالاك له بواری كاری ژناندا پێشكه‌ش كرا، به‌ڕێوه برد. له درێژه‌ی باسی وركشۆپی یه‌كه‌م كه له ڕێكه‌وتی 13/11/2010 ئه‌نجام درا وركشۆپی دوهه‌م ڕۆژی یه‌ک‌شه‌ممه ڕێكه‌وتی 09/01/ 2011 به‌ڕێوه چوو و بڕیار وایه له درێژه‌ی ئه‌م باسه‌دا له مانگی داهاتووله لایه‌ن گروپێكی ئاڵمانی Academia Espanola de Formation زنجیره‌ێك وركشوپیتر بۆ ژنانی په‌نابه‌ری كورد به سه‌رپرشتی سه‌نته‌ری ژنانی كورد له شاری كۆڵن/ ئا‌ڵمانیا به‌ڕێوه بچێت.
سه‌نته‌ری ژنانی كورد له شاری كۆڵن/ ئا‌ڵمانیا
12.01.2011
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر