به بۆنه‌ی 6ی فیبریه ساڵڕۆژی جیهانی به‌ره‌انگار بوونه‌وه له گه‌ڵ دیارده‌ی که‌م‌ئه‌ندام کردنی جنسی
که‌م‌ئه‌ندام کردنی جنسی، سیمای ڕازاوه‌ی کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتووه‌کان و ده‌رهاوێشته‌ی داب و نه‌ریتی ڕه‌نگ‌ڕێژكراو به دین و ئایین بۆ به ئه‌ساره‌ت کێشانی جه‌سته و ڕۆح و ڕه‌وانی ژنان!
ماریاتۆ كیژوڵه‌یێكی به‌له‌باریك و ناسكه، له هۆڵێكی دادگای پاریس‌دا له به‌ر ده‌می دادوه‌ری گشتی ڕاوه‌وستاوه، ئه‌و كچی بنه‌ماڵه‌یه‌كی وڵاتی مالیه كه له‌مێژه له فه‌رانسه ده‌ژین. ماریاتۆ به ده‌نگێكی نزم و خه‌ماوی ده‌یگێڕێته‌وه: '' من هه‌شت ساڵانه بووم ڕۆژێك ده‌مه‌وبه‌یان دایكم من و سێ خوشكه‌كه‌می له گه‌ڵ خۆی برده ده‌ره‌وه وتی ده‌تانبه‌م واكسنتان لێئه‌د‌م، به‌ڵام ئێمه‌ی برد بۆ ماڵێك و بۆ لای ژنێك كه نه‌مانده‌ناسی نازانم چۆن بوو كه من خۆم له حه‌مامی ئه‌و ماڵه بینی كه له سه‌ر توره‌كه‌یه‌کێ نایلۆن ڕایان كێشاوم و ئه‌و ژنه نه‌ناسیاوه ئامرازی جنسی منی بڕی.''ئاخ نا!!'' ''بۆ چی؟!'' دوای ئه‌و ڕووداوه تا ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌م‌ده‌توانی ته‌نانه‌ت ئاسایش بڕوم و له‌و ڕوژه‌وه هه‌موو شتێك گۆڕا و به ده‌نگێكی خه‌ماوی ڕووی له دایكی كرد و پرسی: ''بۆ دایه؟!'' ''بۆ چی؟!'' دایكی سه‌ری داخستبوو و چاوی بڕیبووه عه‌رز و بێوه‌لام ده‌گریا. له‌و ڕۆژه‌وه ماریاتۆ ڕۆژه‌كان و مانگه‌كان و ساڵه‌كانی ده‌ژمارد تا ببێته هه‌ژده ساڵانه و كاتی كه بوو به هه‌ژده ساڵ چوو بۆ لای پولیس و شكایه‌تی له دایكی كرد.....-1-
ن.پ خه‌ڵكی شاری سلیمانیه ده‌ڵێت: من تە مەنم ١٠ساڵانه بوو کە دایکم گرتمی بردمی بۆ لای ژنێکی پیر زانیم کە شتێکم لێ دەکەن بەس نەم ئەزانی چییە هەتا دەستیان خستە سەر دەمم ئیتر ئاگام لە خۆم نەما کاتێ هۆشم هاتەوە پێیان ووتم پیرۆزت بێ منێش پێم ووتن یاخوا پیرۆزم نەبێ کە ئەو کات هیجم نەئەزانی بەس بیرم دێت هەتا مانگیک کە میزم دەکرد ئەگریام ودوعام لەو ژنە دەکرد. كاتێ گه‌وره‌تر بووم له دایكم پرسی بۆ واتان لێكردم له وه‌ڵامدا وتی بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر وامان نه‌كردایه نان و ئاوی ده‌ستت حه‌رام بوو ، ئه‌مه سوننه‌تی خوا و پێغه‌مبه‌ره....-2-
''....دایکم به هێواشی ده‌مه‌وبه‌یان له خه‌و خه‌به‌ری کردمه‌وه.""وتی :هه‌سته، وه‌ره له گه‌ڵم، چاوم هه‌ڵ‌گڵۆفی و شوینی که‌وتم، له ده‌ره‌وه‌ی دییه‌که‌مان قه‌ره‌چه‌کان هه‌واریان خستبوو دایکم ده‌ستی توند گرتبووم به‌رو هه‌واری قه‌ره‌چه‌کان ده‌ڕۆیشتین...نه‌م ده‌زانی بۆچی به‌ره‌و ئه‌وێ ده‌ڕۆین؟ نزیکی خێوه‌ته‌کان که‌وتینه‌وه قه‌ره‌چێک له‌وێ ڕاوه‌ستابوو ،دایکم ده‌ستی بۆ من کێشا و به قه‌ره‌چه‌که‌ی ووت: ئه‌مه‌یه،قه‌ره‌چه‌که ڕای کێشام و دایکم دوو چاوی گرتم، قاچیان به زۆر کردمه‌وه و....بڕیانم، هاوارم کرد و قیژاندم....وه‌ختێ هۆش خۆم هاتمه‌وه‌قاچـم كڕابووه‌وه و خوێن ڕژابوو...ده‌ستم له خۆم دا، گیانیان بڕیبوم و درومانیان کردبووم، ته‌نها کونێکی چکۆله‌م هه‌ست پێ کرد....مۆر و مۆمیان کردبووم تا هیچ پیاوێک نه‌یاته لام و بڕیار وا بوو ئه‌و شه‌وه‌ی که ده‌بم به بووک شه‌ریکی ژیانم به چه‌قۆیێک هه‌ڵم دڕێت و ئاوا شه‌ره‌ف و ناموسی بنه‌ماڵه و خێل بپارێزری و مه‌حفوز بمێنێ...
دایکم زه‌رده‌خه‌نه‌ی بۆ لێدام و ووتی: سونه‌تی مه‌حه‌مه‌دم به جێ هێنا....له‌و ڕۆژه‌وه ئیتر هه‌موو شتێک له مندا ژێره‌ڕوو بوو....
" سێ چاره‌نووسی وه‌ك یه‌ك! له سێ وڵاتی جیاواز له دونیادا! چه‌ن سه‌یره فه‌رق ناكات له كویێ دونیا ئه‌م كاره‌ساتانه ده‌قه‌ومێت ئه‌وه‌ی كه ڕوونه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه له خولقاندنی ئه‌م سناریویانه‌دا ده‌وری سه‌ره‌كی ده‌بینێت ته‌نها له یه‌ك شت ئه‌ترسێت، ئه‌ویش ترس له هه‌ستی جنسی ژنانه!!!
به گوێره‌ی ئاماری ڕه‌سمی یونیسف له جیهاندا زیاتر له 150 میلیۆن ژن له باری جنسیه‌وه که‌م ئه‌ندام"خه‌تێنه" کراون، ڕۆژانه 6000 کچ و ساڵانه دوو میلیۆن نه‌فه‌ر له کچان و ژنان له باری جنسیه‌وه که‌م ئه‌ندام ده‌کرێن. له ئێتیۆپی، ئێریتره، سوماڵی، میسر و کنیا و...90 له سه‌دی کچان و له کوردستان 60 له سه‌دی كچان که‌م‌ئه‌ندامی جنسی کراون، به‌ڵام ئیستا به هۆی چالاكی ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی ژنان له كوردوستان و كاری ڕۆشنبیری كه له‌وێ ده‌كرێت ئه‌م ڕێژه‌یه ڕوو له نزم بونه‌وه‌یه . بازنه‌ی توند و تیژیه‌کان به‌رانبه‌ر ژنان زۆر به‌رفراوانتره له وه‌ی که ته‌نها له کوشتن و ده‌ست‌درێژی و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕۆحی و جه‌سته‌یی‌دا چڕ بکرێته‌وه. که‌م ئه‌ندام کردنی جنسی ده‌چێته ناو بازنه‌ی ئه‌و توند و تیژیانه‌ی که ژن ده‌کاته ئامرازێک بۆ دامرکاندنی هه‌ستی جنسی پیاوان.
ئێستاش زۆر به شانازیه‌وه له زیاتر له سی وه‌ڵاتی دونیا ڕێ و ڕه‌سمی که‌م‌ئه‌ندام کردنی جنسی به جێ ده‌هێنن و به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ته‌ندروستی و بهداشتی جیهانی 80 له سه‌دی حاڵه‌ته‌کانی که‌م ئه‌ندام کردنی جنسی له بارودۆخێکی زۆر ناله‌بار و به ئامرازی و که‌ره‌سه‌ی ناخاوێن و غه‌یری بهداشتی و به بێ سڕ کردن ئه‌نجام ده‌درێت. كه‌م ئه‌ندام كردنی منداڵانی كچ له ناو داب و نه‌ریتی وڵاته دواكه‌وتوه‌كاندا وه‌ها چه‌كه‌ره‌ی داكوتاوه و چه‌قی به‌ستووه كه جوگرافیا ناناسی و ته‌نانه‌ت له ناو دڵی ئوروپاش دا به‌ڕێوه ده‌چێت.
به گوێره‌ی ئامارێ یونیسیف له وڵاتی سویس 6700 حاڵه‌تی كه‌مئه‌ندام كردنی جنسی له نیوان ژنانی په‌نابه‌ر و له وڵاتی ئێنگلستان تا ساڵی 2008 ئاماری 66000 حاڵه‌ت دراوه‌ته ده‌ر. 15000 منداڵی كچی ژێر پانزه ساڵ له مه‌ترسی كه‌مئه‌ندام كردنی جنسی ده‌رجه‌ی سێدان و 5000 مه‌ترسی كه‌م ئه‌ندام كردنی ده‌ره‌جه‌ی یه‌ك و دویان له سه‌ره . له وڵاتی ئا‌ڵمانیا به گوێره‌ی
تا ساڵی 2005- 30000 حاڵه‌ت بیندراوه و 5 تا 6 Terre des Femmes- Frauenrechtsorganisationڕاپۆرتی
هه‌زاریش مه‌ترسی كه‌مئه‌ندام كردنی جنسیان له سه‌ره.
*خوێن‌ڕێژی و کۆبوونه‌وه‌ی چڵک و ئیلتیهاب
*نه‌خۆشینی ڕۆحی و ڕه‌وانی و خه‌مۆکی
*سه‌رهه‌ڵدانی جۆشی (ئسکار) له شوینی بڕینه‌که‌دا
*و درد و ئازار له کاتی پێوه‌ندی جنسیدا
*له به‌عزه حاڵه‌تێکدا ده‌بێته مایه‌ی نه‌زۆک بوون و له زۆر حاڵه‌تیشدا مه‌ترسی گه‌وره ده‌خاته سه‌ر گیانی ژنی ئاووس و منداڵه‌که‌ی، به تایبه‌ت له کاتێکدا که منداڵه‌که له داییک ده‌بێت تا ڕاده‌ی مردنی دایک و منداڵیش ده‌توانی بروا و ......هه‌موو ئه‌مانه ئاسه‌واری به جێ هینانی ئه‌م ڕێ و ڕه‌سمه‌یه.
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا گری دراوه به ته‌واوی ئه‌ندامانی ناو کۆمه‌ڵگاوه، چون ده‌توانێت ئه‌و کۆمه‌ڵگایه سه‌رکه‌وتوو بێت و هه‌نگاو به‌ره‌و پێش به‌رێت له کاتێکدا باڵی ڕاستی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه حه‌قی ئاسایی ژیان کردنی لێ وه‌ر ده‌گیردریت و به ناوی داب و نه‌ریت و شه‌ره‌ف و... مه‌ترسی هه‌موو کاتی و چرکه به چرکه‌یی له سه‌ر جه‌سته و ڕۆح و ڕه‌وانیه‌تی، ئایا هیچ بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه بۆ کۆمه‌ڵگاکانی ئێمه به‌ره‌و پێش ناڕۆن؟؟؟ پێوستیه‌کانی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ بار‌و دۆخی ناله‌باری کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوه‌کان تیشک ده‌خاته سه‌ر گرینگی ڕؤڵی ژنان و پیاوانی ڕۆشنبیر و یه‌کسانی‌خواز بۆ پێک‌هێنانی که‌ره‌سه‌ی پێوست بۆ گۆڕانکاری بناخه‌یی، بۆ دۆزینه‌وه‌ی سیسته‌مێکی نوێ که ئه‌ندامانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه جیا له وه‌ی که ژن یا پیاون فیر ببن ڕێز له ژیان بۆ خۆیان و بۆ یه‌کتر بگرن، سیسته‌مێک که پێوه‌ندیه‌کان له نوێ مانا بکاته‌وه، بۆ پێک هێنانی کۆمه‌ڵگایێکی ئازاد و دمکڕات که ژنان و پیاوان تیایدا هاوته‌ریبن پێوسته که هه‌موو یه‌ک بگرن و پێکه‌وه ده‌نگ هه‌ڵبڕن و به‌رانبه‌ر ئه‌م تاوانانه بێ ده‌نگی نه‌که‌ن. بێ ده‌نگی ئێمه نیشانه‌ی ڕازی بوونمان به‌م تاوانانه‌یه. به بێ یارمه‌تی هه‌مه لایه‌نه به‌دی هینانی ئاسۆیێکی گه‌ش و ڕووناک بۆ هه‌میشه وه‌ک خه‌ون و خه‌یاڵ ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان:
EMMA das Politische Magazin von Frauen 1--
-2-ووتوێژێكی ڕاسته‌وخۆی سه‌نته‌ری ژنان له گه‌ڵ ژنێكی كورد كه له وڵاتی ئا‌ڵمانیا ده‌ژی. -3- وه‌رگیراو له کتیبی گۆڵی سه‌حرا له بیره‌وه‌ریه‌کانی واریس ده‌یری
وه‌رگیراوه.WIKIPEDIA die Freie Enzyklopädie به‌شێك له ئاماره‌كان له
سه‌نته‌ری ژنانی کورد له کۆڵن
05-02-2011
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر