سه‌ده‌مین ساڵیادی هه‌شتی مارس و ئێستاش ئێمه چه‌نده كارمان زۆرماوه!
پێشکه‌ش به‌و گوڵانه‌ی به‌ختی پشكووتنیان نه‌بوو، به‌و گوڵانه كه له‌و دیو شوشه‌ی زستانه‌وه به باڵای به‌رزی ئازاره‌كانیانه‌وه په‌یامی كۆتایی پێهێنان به دروێنه‌ی گوڵ و مانایكی نوێیان بۆ وه‌رزی ژیانه‌وه هێنا.
خه‌وه‌نه‌كان و ئاواته‌كانی شادی!
شادی خه‌ونی ئه‌دیت....له ناو تارمایی خه‌یاڵێكی دوور و بێ كۆتایی كیژوڵه‌كان هه‌موویان له سه‌ر كانی ر‌اوه‌ستابوون و ماتڵی نوره بوون تا گۆزه‌كانیان پڕ له ئاو بكه‌ن ، دوعا هه‌وه‌ڵ كه‌س بوو پرچی خاوی به سه‌ر‌شانیدا به‌ردابووه‌وه و به كاوه‌خۆ ماتڵ بوو گوزه‌كه‌ی پڕ بێت ئاوڕی دایه‌وه و زه‌رده خه‌نه‌یێكی بۆ ڕۆژان لێدا ڕۆژان پرسی ئێشت زۆر هات؟ بزه‌ی سه‌ر لێوی دۆعا بزر بوو و ووتی: نازانم ئایا وشه هه‌یه له دونیادا كه بتوانێت ئه‌و ئازاراه پڕ به پێست باس بكات... ڕۆژان پرسی: له‌و كاته‌دا به چی بیرت ده‌كرده‌وه؟! دوعا بزه‌یكی تاڵی لێدا و ووتی به ته‌نوره‌كه‌م! هه‌ر خه‌مم بوو كه ئه‌و خه‌ڵكه گیانم نه‌بینن هه‌ناسه‌یێکێ قوڵی هه‌ڵكێشا و ووتی ئه‌زانی چی زۆرتر له هه‌موو شتێك ژانی ئه‌خسته دڵ‌مه‌وه، ئێشی ئه‌وه‌ی كه كاتی چاوم هه‌ڵدێنا ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه به‌ردیان تێ ده‌گرتم هه‌ر ئه‌وانه‌ی بوون كه به هه‌زاران جار چایم بۆێان تێ كردبوون .... به بزه‌ێكی تاڵ له سه‌ر لێو گوزه‌كه‌ی لا برد و نۆره‌ی به ڕۆژان دا. ئه‌مجار ئه‌و له ڕۆژانی پرسی: تۆ چی؟ تۆش ته‌واوی گیانت جێگای به‌رده تۆیان بۆ وا لێ كرد؟! ڕوژان قاقای كێشا و ووتی ده‌زانی تۆ شانست هه‌بوو، به لانی كه‌مه‌وه فیلمێكیان لێ گرتی و دونیا پێ زانی چیت به سه‌ر هاتووه هیچ ئه‌زانی له‌و شوێنه‌ی كه من دێم هه‌ر ئێستا به ده‌یان كه‌سی لێیه كه كه‌س نازانێت كه‌ی له دایك بوون و كه‌ی كوژراون، منیان برد و به دزیه‌وه به‌رده‌بارانیان كردم چون له گه‌ڵ كوڕێكی ئیزه‌دی دڵمان به یه‌كه‌وه بوو... نوره‌ی به‌ناز هات ، بێئه‌وه‌ی كه‌س بپرسێت به‌ناز وتی: خۆ من له ئه‌روپا بووم ڕاسته‌كه‌ی ئیستاش نازانم بۆ چی ئاوایان لێ به‌سه‌ر هێنام له دوای ئه‌و پێڵا ڕووی كرد به‌ناز و ووتی منیش وه‌ك تۆم لێ به سه‌ر هات، به درێژایی ئه‌م هه‌مووه ساڵه له خۆم ده‌پرسم بۆ؟! بۆ خۆشه‌ویستی ده‌بێت لای خه‌ڵكی ئێمه ئاوه‌ها تاوانێكی قورس بێت كه ماڤی ژیان كردنت لێ ده‌سێننه‌وه!! من تێ ناگه‌م.... سۆما وتی منیان سوتاند و دوایی وتیان په‌ڕه‌مێزی به سه‌ردا ته‌قاوه. فریشته كوتی من خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتم باوكم سه‌ری بریم ووتی چۆن تۆ ته‌ڵاق وه‌رده‌گری..... و یه‌كیش ووتی مێرده‌كه‌م منی كوشت چون میراتم زۆر به‌ر نه‌كه‌وت...كاروانێكی بێكۆتاییه وبێبڕانه‌وه، هه‌مووی بۆ ساتێك مات بوون و له‌و دیو شوشه‌ی فرمێسكه‌وه چاویان بڕییه ماڵئاوایی ڕۆژ كه به سورێكی زۆركال و گه‌ش چه‌شنی تاجێك ئاخرین تیشكه‌كانی خۆی به سه‌ر كێوه‌كانی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده خه‌م‌گرتووه‌دا دابه‌ش ده‌كرد.... چیرۆكه كان وه‌ك یه‌ك ده‌چوون.....چیروكی منداڵانی خه‌م و خۆر، چیرۆكی ئه‌و گۆڵانه‌ی كه هیچ كاتێك به‌ختی پشكووتنیان نه‌بوو و باسی عومری كورتی گوڵیان ده‌كرد....
شادی له‌و شوێنه دوور كه‌وته‌وه ئه‌و باسانه ئه‌ویان ئه‌ترساند له دووره‌وه چاوی به تارمایی كۆمه‌ڵێك مرۆڤ كه‌وت لێیان نزیك كه‌وته‌وه دیتی كچێكیان تا نیوه خستۆته ژێر گڵه‌وه و خه‌ریكن به‌رده‌بارانی ده‌كه‌ن...شادی دڵی له‌رزی پیاوێك وتی ڕاوه‌ستن ئیتر ناجوڵیت له‌وه ده‌چێت مردبێت و سه‌ری كچه‌كه‌ی حه‌وا دا، به‌ندی جه‌رگ و دڵی شادی پچرا ئه‌و كچه چه‌نده له‌و ده‌چوو نا نا! هه‌ر به‌ڕاست ئه‌وه خۆ خۆی بوو!!... پیاوه‌كه ووتی نا زۆر گیان سه‌خته جاری ماویه‌تی و بارانی به‌رد داباری... تارمایی خه‌یاڵێكی خه‌ماوی له‌رزی خسته دڵی شادی وله خه‌و ڕای‌چڵه‌كاند ته‌وای گیانی سه‌ر ئاو كه‌وتبوو له ژێر لێوه‌وه به خۆی ده‌وت نا هیچ نیه ئه‌وه ته‌نها خه‌ونێك بوو، ده‌ڵێن خه‌و به‌رعه‌كسه و ته‌له‌فیزیۆنه‌كه‌ی هه‌ڵ كرد و چووه به‌ر ئاوێنه چه‌ن سه‌یر بوو ئاوێنه‌كه‌ش چیرۆكی خه‌ونه‌كانی شادی ده‌گێڕایه‌وه و شادی له ناو ئاوێنه‌كه‌دا خۆی به سه‌ر و گوێلاكی خۆێناویه‌وه ئه‌دێت.... ماوه‌یێك له‌مه‌وبه‌ر كوڕی مامی شادی هاتبوو بۆ خوازبێنی شادی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌یانهه‌ویست به زۆر ئه‌و مه‌جبور بكه‌ن شوو به كوڕی مامی بكات، به‌ڵام شادی زۆر له‌مه‌وبه‌ر له گه‌ڵ هیوای دراوسیێان بڕیاریان به یه‌ك دابوو و دڵیان به یه‌كه‌وه بوو .... ده‌نگی ته‌له‌وێزیونه‌كه سه‌رنجی شادی ڕ‌اكێشا، باسی هه‌شتی مارسی ده‌كرد. باسی ده‌كرد كه هه‌موو خه‌ریكن بۆ پیرۆزڕاگرتنی هه‌شتی مارس پلان ده‌چنن و به‌روپێری ئه‌م ڕۆژه پیرۆزه ده‌چن له ناكاو وه‌كو تروسكه‌یه‌ك فیكرێك كه‌وته مێشكی شادیه‌وه، به په‌له له ماڵه‌وه‌وه‌ده‌ر كه‌وت له ژێر لێوه‌وه ده‌ێگوت به هیوا ده‌ڵێم با هه‌شتی مارس ئه‌و ڕۆژه بێت كه پێكه‌وه ڕا ده‌كه‌ین... ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێكی پیرۆزه...به دڵنیایه‌وه لێمان ده‌گه‌ڕێن تا پێكه‌وه بژین و له دووره ئاسۆ به تیشكی زێڕی‌نی خۆره‌تاو ڕازابووه و له ئاخرین ڕۆژه‌كانی زستاندا ده‌تگوت ده‌یهه‌وێت ڕۆح بكاته به‌ر زه‌وی و سه‌مای دزوله‌كانی تیشكی هه‌تاوی ئه‌م به‌ره‌به‌یانه سرۆشت و ژیانی ڕازاندبووه و ئاوازی ژیانه‌وه و له دایك بوونی ئه‌سپارده ده‌س نه‌سیمی ده‌مه‌وبه‌هار تا به گوێ دونیادا میلودی ئه‌وین و بڕیارێكی پیر‌وز بچرپێنێت... شادی بۆ دیتنی هیوا به په‌له بوو... و ئاسۆ چه‌نده ڕوون بوو...
05-03-2011
سه‌نته‌ری ژنانی كورد له شاری كۆڵم/ ئا‌ڵمانیا